وەزارەتی دەرەوە: عێراق گەمارۆی سەر وڵاتان رەتدەكاتەوە

  • 8-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع
    وەزارەتی دەرەوە تەئكیدیكردەوە عێراق سەپاندنی سزا بەسەر هەر وڵاتێكدا رەتدەكاتەوە بەو پێیەی بە پلەی یەكەم زیان بەگەلەكەی دەگەیەنێت.
    لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) كەوتووە، وەزارەتی دەرەوە ڕایگەیاند:" عێراق هەڵوێستی ئێران لە پشتیوانیكردنی لە قەیرانەكان لەیاد ناكات"، تەئكیدیشیكردەوە" هەر زیانێك بە یەكێك لە وڵاتان بگات ئەوا كاردانەوەی لەسەر ئەمن و ئاسایشی ناوچەكە دەبێت".
    وتیشی" لە كاتێكدا وەزارەتەكەیان ستایشی هەڵوێستی ئێران دەكات لە پشتیوانیكردنی لە عێراق لە روبەروبوونەوەی تیرۆر، لە هەمانكاتدا داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات گوشار لە ئەمریكا بكات تا دەستبەرداری بەردەوامبوونی سزاكانی بێت، بەو پێیەی كاردانەوەی خراپی لەسەر عێراق و ناوچەكە دەبێت لە رووی ئابوری و كۆمەڵایەتیەوە".