پرۆسەكانی نەینەوا دزەكردنی تیرۆریستانی داعش بۆ ناوچەی جزیرە رەتدەكاتەوە

ئەمنی
  • 1-08-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع لیوا نەجم جبوری فەرماندەی پرۆسەكانی ئازادكردنی نەینەوا، ئەمرۆ چوار شەممە، دزەكردنی تیرۆریستانی داعشی بۆ ناوچەی جزیرە رەتكردەوە و تەئكیدیكردەوە لە نەبوونی تیرۆریستان لەو پارێزگایە. فەرماندەیی پرۆسەكانی ئازادكردنی نەینەوا لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ئاشكرایكرد" لە ناچەی جزیرە لە باشوری خۆرئاوای موسڵ تیرۆریستان بونیان نییە"، وتیشی "كەسایەتی و دانیشتوانی گوندەكانی ناوچەی جزیرە شان بەشانی هێزە ئەمنی و سەربازییەكانی ناوچەكە روبەروی هەر جۆرە دزەكردنێكی تیرۆریستان دەبنەوە".