گرێبەستی كۆتایی بۆ وەبەرهێنانی غاز لەهەردوو كێڵگەی غراف و ناسڕییە واژۆ كرا

  • 1-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد - ا ه ع وەزارەتی نەوت ئیمزاكردنی گرێبەستی كۆتایی بۆ وەبەرهێنانی غاز بۆ هەردوو كێڵگەی غەراف و ناسرییە ڕاگەیاند. جەبار لعێبی وەزیری نەوت لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) كەوتووە، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ چوار شەممە وزەی وەبەرهینراوی هەردوو كێڵگەی غەراف و ناسڕییە لەگەڵ ئەنجامدانی ئەم گرێبەستە دەبێتە 200ملێۆن پێ سێ جا لەڕۆژێكدا. وتیشی "ئەو پڕۆژەیە بڕی 1000تەن غازی شل و 900 مەتر سێجا غازی چڕ بەرهەم دەهێنێت. ئەو پڕۆژەیە 500 هەلی كار بۆ هاوڵاتیانی پارێزگاكە دابیندەكات جیاواز لەوە كۆمپانیاكە كە گرێبەستەكەی ئەنجامداوە كۆمەڵگەیەكی نیشتەجێبوون بۆ كرێكارەكانی دروستدەكات و چەند پرۆژەیەكی خزمەتگوزاریش پێشكەشی پارێزگاكە دەكات". لعێبی وتیشی بڕی بەرهەم هێنراو لەو غازە، غازی وشك زۆرتر دەكات كە دەتوانین وێستگەكانی بەرهەم هێنانی وزەی كەرەبای پێ دابینبكەین و دەبێتە هۆی بەفیڕۆنەدانی سامانی غاز و پاراستنی ژینگە و كەمكردنەوەی زیانەكانی پیسكردنی ژینگە ئەوەش لەچوارچێوەی پیلانی وەزارەت دێت بۆ ڕاوەستاندنی پڕۆسەی سوتاندنی غاز تا ساڵی 2022 لەچوارچێوەی ستراتیژیەتی كاردا.