هێزە ئەمنیەكان 14تیرۆرست لەشاری موسڵ دەستگیردەكەن

ئەمنی
  • 1-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد - ا ه ع هێزە ئەمنیەكان 14تیرۆرستیان لەشاری موسڵ دەستگیركرد. لەیەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە(ا ه ع) كەوتووە، هاتووە ئەمڕۆ چوار شەممە هێزەكانی پۆلیسی نەینەوا توانیان 14تیرۆرستی سەر بە تیرۆریستانی داعش دەستگیر بكەن كە پێشتر بە مادەی 4ی تیرۆر داواكراو بوون. هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە دوو لەتیرۆرستەكان لە حسبە كاریان كردووە كە دەستیان بەسەر موسڵدا داگرتبوو، لەبەشێكی تری بەیاننامەكدا هاتووە ئەو تیرۆرستانە لە گەڕەكی ئەنسار لەبەری چەپی شاری موسڵ دەستگیر كراون.