3ئەندامی داعش لە كەركوك دەستگیر كران

ئەمنی
  • 1-08-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع عەمید یحیا ڕەسوڵ وتەبێژی سەنتەری ئەمنی، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی 3 ئەندامی تیرۆریستانی داعشی لە خاڵی پشكنینی مەخمور- كەركوك ڕاگەیاند. لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە(ا ه ع) كەوتووە، هاتووە یەكەكانی پولیسی فیدڕاڵی لەهەڵمەتێكی فراوانی گەڕان و پشكنیندا لە كەركوك، بەپێی زانیاریە ورد و پشتڕاستكراوە دەستیانگرت بەسەر كارگەیەكی دروستكردنی بۆمبی چێندراو و دوو پشتێنی بۆمبڕێژكراو و 6بۆمبی تر. لەبەیاننامەكەدا هاتووە دەست بەسەر مۆڵگەیەكی داعشدا گیراوە كە چوار پشتێنی بۆمبڕێژكراو تێدا بووە كە دەست بەجێ پۆچەڵكراونەتەوە، هەروەها چەندین بەڵگەننامەی ئەو گروپە تیرۆرستیە،دەستیشیان بەسەر مۆڵگەیەكی تردا گرتووە كە325بۆمبی چێندراوی تێدابووە و لەلایەن تیمەكانی ئەندازیاریەوە دوای پاككردنەوەی مۆڵگەكە لەناوبراون.