گواستنەوە قۆناغەكانی پشكنینی كۆتایی بۆ هێڵی ئاسنینی تكریت و بێجی تەواو دەكات

  • 30-07-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا ا ه ع وەزارەتی گواستنەوە تەواوكردنی قوناغی دوای پشكنینی هێڵی ئاسنینی تكریت و بێجی ڕاگەیاند كە پێشتر زیانیان بەركەوتبوو. لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عیراقییە (ا ه ع) كەوتووە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایگەیاند: "ئامانج لەتەواوكردنی قۆناغی دوای پشكنینەكان بۆ هەردوو هێڵەكە بۆ زانینی ئەو زیانانەیە كەبەر هەردوو هێڵەكە كەوتوون و دانانی میكانزمی چارەسەر بۆ دووبارە بەگەڕخستنەوە و بەرزكردنەوەی تواناكانیان و ئاوەدانكردنەوەی بیناكانیان. هەر لەبەیاننامەكەدا هاتووە "ئەندازیاران تەواوی توانای خۆیان خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بەشداری هەڵمەتێكی خۆبەخشانە بۆ دووبارە بەگەڕخستنەوەی ئەو هێڵانە و ڕۆیشتنی شەمەندۆفێرەكان بەسەریانادا بە شێوەێكی باش بەرەو وێستگەی شەمەندۆفێری موسل و دووبارە زندوكردنەوەی گواستنەوەی كەل و پەل و گەشتیاران و ڕێبواران لە و بۆ ناوچەكانی تر بكەن".