سێ یەكەمی كۆلێژەكانی ئەندازیاری و یاسا و ئیدارە و ئابوری لەوەزراەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن دادەمزرێن

  • 29-07-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغداد – ا ه ع وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی، ئەمرۆ یەك شەممە، داوای لە زانكۆكان كرد زانیاری تەواو لەسەر سێ یەكەمی كۆلێژەكانی ئەندازیاری و یاسا و ئیدارە و ئابوری دەرچووی 2017/2018 ڕەوانەی وەزارەت بكەن بەمەبەستی دامەزراندنیان لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن. لای خۆیەوە حەیدەر عەبود وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستی لە لێدوانێكی تایبەتدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی ڕاگەیاند: فەرمانگەی یاسایی لەوەزارەتەكەیان داوای لە دامەزراوەكانی كردووە زانیاری تەواو لەسەر سێ یەكەمی كۆلێژەكانی ئەندازیاری و یاسا و ئیدارە و ئابوری دەرچووی 2017/2018 ڕەوانەی وەزارەت بكەن بەمەبەستی دامەزراندنیان لە وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن.