عەبادی لە كۆشكی ئیلیزێ چاوی بە ماكرۆن دەكەوێت

  • 12-12-2017, 00:00
  • +A -A

    ئەمرۆ سێ شەممە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران لە كۆشكی ئیلێزێ لە پاریسی پایتەختەی فەرەنسا چاوی بە مانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا كەوت. لە بەیاننامەیەكدا نوسینگەی سەرۆك وەزیران بڵاویكردەوە، لە پەراوێزی كۆنگرەی كەش و هەوا كە لە پاریس بەرێوەدەچێت، سەرۆكی فەرەنسا لە كۆشكی ئیلیزێ پێشوازی لە سەرۆك وەزیرانی كرد. پێشتر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران بەسەرۆكایەتی وەفدێكی حكومەتی عێراق بۆ بەشداریكردن لە كۆنگرەی كەش و هەوا رووی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا كردبوو كە تایبەتە بە كاریگەری گۆڕانكاریەكانی كەش و هەوا لەسەر بوارەكانی ئابوری و ژینگە.