موجاهید ئەبو هەیل لەگەڵ وەزیری دەوڵەت بۆ كاروباری ڕاگەیاندنی ئوردون تاوتوێی هاوكاری نێوان هەر دوو وڵات دەكەن

  • 4-07-2018, 00:00
  • +A -A

    عەمان – ا ه ع موجاهد ئەبو هەیل سەرۆكی تۆڕی ڕاگەیاندنی عیراق لەگەڵا جومانە غەنیمات وەزیری كاروباری ڕاگەیاندنی ئوردون هاوكاری ڕاگەیاندنی نێوانیان تاوتۆێ دەكەن. ئەوەش لەچوار چێوەی ئەو سەردانەی ئەبو ئەلهێل هات بۆ عەمانی پایتەختی ئوردن. لەوبارەیەوە پەیامنێرمان رایگەیاند: "هەردوو لا لەسەر پتەوكردنی پەیوەندیەكانی نێوان تۆڕی راگەیاندنی عێراق و وەزارەتی كاروباری ڕاگەیاندنی ئوردن رێكەوتن، هەروەها ڕێكەوتن لەسەر وەرگرتنەوەی ئەرشیفی 200 كاتژمێر پەخشكراوی تەلەفزیۆن و رادیۆی عێراق. وتیشی لەو دیدارەدا شارەزایی هەردوولا لەبواری ڕاگەیاندندا ئاڵوگۆڕكرا و بڕیاریانداوە خولی بەهێزكردن بۆ ڕاگەیانكاران بەهاوبەشی بكەنەوە، لایخۆیەوە جومانە غەنیمات وەزیری كاروباری ڕاگەیاندنی ئوردون ڕایگەیاند چییان پێ بكرێت بۆ هاوكاری تۆری ڕاگەیاندنی عێراق درێغی ناكەن.