ئەبو هەیل لەمیانی سەردانەكەی بۆ ئوردن سەركەوتوو دەبێت لەگەڕانەوەی ئەرشیفی تەلەفزیۆن و رادیۆی عێراق

  • 3-07-2018, 00:00
  • +A -A

    عەمان – یەعرب سالم موجاهید ئەبو هەیل سەرۆكی تۆڕی راگەیاندنی عێراق لە میانی سەردانەكەی بۆ عەمانی پایتەختی ئوردن سەركەوتوو دەبێت لە رێكەوتنی گەڕانەوەی ئەرشیفی تەلەفزیۆن و رادیۆی عێراق لەو وڵاتە. لە میانی سەردانەكەیدا ئەبو هەیل چاوی كەوت بە فراس نەسیر بەرێوەبەری رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئوردن كە كورتەیەكی سەبارەت بە بەشەكانی رادیۆ و تەلەفزیۆنی ئوردن پێشكەشكرد لەگەڵ بەكارهێنانی ئامێرە نوێكان لە كاری راگەیاندندا. لای خۆیەوە ئەبو هەیل رۆشنایی خستەسەر دەستكەوتەكانی تۆڕی راگەیاندنی عێراق كە خۆی لە كەناڵەكانی تەلەفزیۆن و رادیۆ و ئاژانسی هەواڵی عێراقیە و رۆژنامەی سەباحدا دەبینێتەوە. وتیشی هاوكاری داهاتوویان تەنها لە بواری هەواڵدا نابێت بەڵكو بوارەكانی دراماش دەگرێتەوە.