
بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری دارایی تەیف سامی، لەگەڵ نوێنەری ئاژانسی ئەڵمانی بۆ هاوكاری نێودەوڵەتی (GIZ) باسی لە ڕێگاكانی بەرزكردنەوەی هاوكارییەكان كرد بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی بەرجەستە كە خزمەت بە ئابووری نیشتمانی دەكات.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: وەزیری دارایی تەیف سامی محەمەد، لە بارەگای وەزارەت پێشوازی لە نوێنەری ئاژانسی ئەڵمانی بۆ هاوكاری نێودەوڵەتی (GIZ) كرد، بۆ گفتوگۆكردن لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لە بوارەكانی دارایی و تەكنیكی.
ئاماژە بەوەشكراوە: هەردوولا باسیان لە ڕێگاكانی هاوكاریكردن كرد بۆ پاڵپشتیكردنی پڕۆژەكانی گەشەپێدان و گەیشتن بە گەشەپێدانی بەردەوام، لەگەڵ گرنگیدان بە ئاڵوگۆڕی شارەزایی و ئەزموونەكان بۆ باشتركردنی خزمەتگوزارییە داراییەكان.
بەگوێرەی بەیاننامەكە، وەزیری دارایی، جەختی لە گرنگی هاوكاری بۆ بەدەستهێنانی ئەنجامی بەرجەستە كردەوە كە خزمەت بە ئابووری نیشتمانی و باشتركردنی كارایی خزمەتگوزارییەكان دەكات. هاوكات نوێنەری ئاژانسەكە پێداچوونەوەی بە دەستكەوتەكانی پێشوو و مۆدێلە سەركەوتووەكاندا كرد بۆ پشتگیریكردن لە پلانە نیشتمانییەكان، و میكانیزمی تەكنیكی و دارایی پێشنیاركرد بۆ پەرەپێدانی كاری هاوبەش.
لە درێژەی بەیاننامەكەدا هاتووە: هەردوولا ڕێككەوتوون لەسەر بەرزكردنەوەی پەیوەندییە بەردەوامەكان و ئەنجامدانی كۆبوونەوە بۆ چاودێریكردنی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكان.
لای خۆیەوە نوێنەری ئاژانسەكە، پابەندبوونی خۆی بە پێشكەشكردنی پاڵپشتی پێویست بۆ پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان دووپاتكردەوە.