ئیمارات بانگهێشتی فەرمی ئاراستەی عێراق دەكات بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی بەنی یاس

سیاسی
  • 26-03-2025, 12:52
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی، بانگهێشتی فەرمی ئاراسەی عێراق كرد بۆ بەشداریكردن لە كۆڕبەندی بەنی یاس.
    وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حسێن،  ئەمڕۆ پێشوازی لە باڵیۆزی ئیماراتی یەكگرتووی عەرەبی لە كۆماری عێراق عەبدولڵا مەتەر مەزروعی كرد، لە بارەگای وەزارەت لە بەغدا، و لە كۆبوونەوەیەكدا ڕێگاكانی بەهێزكردن و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان لە بوارە جیاجیاكاندا گفتوگۆیان لەسەر كرا، ئەوە جگە لە تاوتوێكردنی پرسەكانی بەرژەوەندی هاوبەش.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هەردوولا پابەندبوونی هاوبەشی خۆیان بۆ پاراستنی باشترین پەیوەندییەكان لەسەر ئاستی سیاسی و ئابووری و كولتووری دووپاتكردەوە. هەروەها جەختیان لەسەر ڕۆڵی هەردوو وڵات كردەوە لە كەمكردنەوەی گرژییەكانی ناوچەكە و بەشداریكردن لە چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی ناوچەكە.
    لای خۆیەوە باڵیۆزی ئیمارات، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ وەزارەتی دەرەوە دەربڕی بۆ پاڵپشتی و هاوكارییەكانی، كە بەشداربوو لە سەركەوتنی باڵیۆزخانەی ئیمارات لە بەغدا، و جەختیكردەوە: لە گرنگی چالاككردنی هاوكارییەكانی نێوان هەردوو وڵات و پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییە هاوبەشەكان.
    لە كۆتایی كۆبوونەوەكەدا باڵیۆز مەزروعی بانگهێشتی فەرمی لە وەزیرەی دەرەوەی ئیماراتەوە ئاراستەی وەزیری دەرەوە كرد بۆ سەردانی ئیمارات و بەشداریكردن لە كۆڕبەندی بەنی یاس.