
بەغداد - INA - وەسام مەلا
ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی نەوتی ئەنجومەنی نوێنەران، تەئكیدیكردەوە: كە پەرەپێدانی غازی هاوەڵ لە پێشینەی كارەكانی حكومەتە بۆ بەرزكردنەوەی ئابووری. هەروەها وەزارەتی نەوت بەمەرجیشی داناوە كە كۆمپانیاكانی دەرهێنانی نەوت دەبێت غازی هاوەڵ بقۆزنەوە و پیسبوونی ژینگە كەم بكەنەوە.
ئەندامی لیژنەكە سەباح سوبحی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پەرەپێدان و وەبەرهێنان لە غازی هاوەڵ ، ئەولەویەتی حكومەتە كە ئەنجوومەنی نوێنەران پەسەندی كردووە، بە ئامانجی كەمكردنەوەی هاوردەكردن و بەهێزكردنی ئابووریی نیشتمانی و سنوورداركردنی پیسبوونی ژینگە.
ڕوونیشیكردەوە: لیژنەكە چاودێری هەوڵەكانی وەزارەتی نەوت دەكات بۆ وەبەرهێنان لە غازی هاوەڵ ، بەو پێیەی وەزارەتەكە پێشكەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە، بەتایبەتی لە ڕێگەی خولەكانی ئەم دواییەی مۆڵەتدان، كە ژمارەیەك كێڵگەی غازی لەخۆگرتبوو.
ئاماژەی بەوەشكرد: وەزارەتی نەوت داوای لە كۆمپانیاكانی دەرهێنانی نەوت كردووە كە غازی هاوەڵ بقۆزنەوە و لە كاتی كارەكانی دەرهێناندا ڕێگری لە سووتانی نەوت بكەن، ئەمەش بەشداربووە لە كەمكردنەوەی هاوردەكردنی غاز لە دەرەوە.
وتیشی: پشتبەستنی حكومەت و وەزارەت بە غازی دەرهێنراو لە كۆمپانیا نەوتییەكان كاریگەری ئەرێنی لەسەر كەرتی كارەبا هەبووە.