
بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، دەستگیركردنی 7 تیرۆریستی لە سێ پارێزگا ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتییەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: لە ئۆپەراسیۆنە جیاجیاكاندا بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگریی دروست لە هۆبەی هەواڵگری سەر بە فەرماندەیی فیرقەی (8، 10 و 16) و بە هاوكاری لەگەڵ هێزە زەمینییەكانی ئامادەبوون لە ناوچەكانی بەرپرسیارێتی و لە ڕێگەی بۆسەی توند و هەڵكوتانە سەر شوێنە تیرۆریستییەكان، لە ئەنجامدا (7) تیرۆریستی داواكراو لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە بەپێی بڕگەكانی ماددەی چواری یاسای دژە تیرۆر لە ناوچە جیاجیاكانی پارێزگاكانی (ئەنبار و كەركوك و نەینەوا) دەستگیركران.
ئاماژەی بەوەشكرد: ئەو تیرۆریستانە ئەندامی باندە تیرۆریستییەكانی داعش بوون و لە پلە جیاوازەكانیدا لەگەڵیاندا كاریان كردووە، هەروەها پێشتریش بەشدارییان لە چەندین هێرشی تیرۆریستیدا كردووە دژی هێزە ئەمنییەكانی عێراق، و رونیشیكردەوە: ئەو تیرۆریستانە بەشێوەیەكی یاسایی رادەستی لایەنی داواكار كران.