
بەغدا -INA كەمێك پێش ئێستا و لە یاریگای نێودەوڵەتی عەمان یاری نێوان هەڵبژاردەی نیتشتمانی و هەڵبژاردەی فەڵەستین دەستی پێكرد.
لە چوارچێوەی قۆناغی هەشتەمی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦.
ئەو دوو هەڵبژاردەیە لە کۆمەڵەی B کێبڕکێ دەکەن، هەڵبژاردەی نیشتمانی هەوڵدەدات سێ خاڵ مسۆگەر بکات و پلەی دووەم لە هاوتا ئوردنییەکەی ببات بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ، ئوردن بە کۆکردنەوەی 13 خاڵ لە پلەی دووەمدایە، دواتر هەڵبژاردەی نیشتمانی بە 12 خاڵ، پێش یارییەکەی بەرامبەر فەڵەستین کەوتووە.