کەرکوک پلانێکی ئەمنی و خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان لە جەژنی ڕەمەزاندا ڕادەگەینێت

ناوخۆ
  • 24-03-2025, 14:29
  • +A -A

    کەرکوک - INA - مەهدی رەبحاوی
    ئەمڕۆ دووشەممە پارێزگای کەرکوک پەرەپێدانی پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان لە جەژنی ڕەمەزاندا ڕاگەیاند، جەختیشی لەوە کردەوە کە ئەو پلانە دەبێتە هۆی ئاسانکاری و مسۆگەرکردنی چوونە ژوورەوەی هاووڵاتیان بۆ ناو پارێزگا و دەرەوەی پارێزگاکە.
    سەفا مەجرەن عوبەیدی، جێگری پارێزگاری کەرکوک بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:"لیژنەی باڵای ئاسایش لە پارێزگاکە بە سەرۆکایەتی ڕێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا بۆ تاوتوێکردنی پلانی ئەمنی و خزمەتگوزاری بۆ جەژنی ڕەمەزان"، ئاماژەی بەوەشکرد "پلانەکە کۆمەڵێک ڕاسپاردە و ڕێنمایی گرنگی لەخۆگرتبوو بۆ ئەوەی کەشێکی ئاسوودە بۆ هاووڵاتیان لە ڕۆژانی جەژندا دابین بکرێت".
    عوبەیدی ئاماژەی بەوەشکرد، "پلانەکە بریتییە لە دەستەبەرکردنی شوێنەکانی عیبادەت ، و شوێنەکانی کات بەسەربردن و پارکەکان و شوێنە گەشتیارییەکان کە دانیشتوانی کەرکووک بۆ ئاهەنگەکانی جەژن زۆر سەردانیان دەکەن، ئاماژەی بەوەشکرد، "پلانەکە هاوکار دەبێت بۆ هاوڵاتیان و دڵنیابوون لە پاراستنیان، ئەمە جگە لەوەی ئاسانکاری بۆ هاتوچۆکردن بۆ پارێزگاکە و گەڕانەوەیان دەکرێت".
    ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەشی نێوان هەموو لایەنەکان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتیان لەخۆگرتبوو"، جەختیشیکردەوە "گرنگی هاوکاری هاووڵاتیان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و کارمەندانی خزمەتگوزاری و ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردە نەرێنییەکان، هەروەها پاراستنی ژینگە و جوانی پارێزگای کەرکوک".