شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕەتیدەکاتەوە حوسییەکان کەمپی مەشق و ڕاهێنان لە دیالە بەکاربهێنن

ئەمنی
  • 20-03-2025, 20:28
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ڕۆژی پێنجشەممە شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی ڕەتیکردەوە ، کە حوسییەکان کەمپێکی مەشق و ڕاهێنان لە دیالە بەکاردەهێنن.
    شانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە، "هەندێک لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە حوسییەکان کەمپی مەشق و ڕاهێنانیان لە ناوچەی خالس لە پارێزگای دیالە بەکارهێناوە".
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەکاتێکدا ئێمە ئەم هەواڵە بە تەواوی ڕەتدەکەینەوە، داوای وردبینی دەکەین لە گەیاندنی زانیاریدا".