
بەغداد - INA - حەسەن فەواز
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی پەیوەندییەكان ڕایگەیاند: سەرقاڵی ئامادەكردنی ژێرخانی كۆمپانیاكانی بازرگانی ئەلیكترۆنییە بۆ كردنەوەی لقی كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی بازرگانی ئەلیكترۆنی لە عێراق، و ئاشكراشیكرد: بەم نزیكانە پلاتفۆرمی بازرگانی ئەلیكترۆنی لە عێراق دەخرێتە بازاڕەوە.
بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی بۆ خزمەتگوزاری پۆستە و خستنەبەردەست لە وەزارەتی پەیوەندییەكان زەینەب عەبدولساحب، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: پلاندانان بۆ ساڵی 2025 تەواو بووە، دوای ئەوەی ژێرخانی بنەڕەتیمان دامەزراندووە، پلاندانان لە ساڵی 2023 لەم كابینەیەوە دەستی پێكرد ، بەرەو گۆڕینی سیستەمی پۆستە بۆ خزمەتگوزاری ئۆتۆماتیكی (گۆڕانكاری دیجیتاڵی) بۆ ئەوەی هاوسەنگ بێت لەگەڵ ئەو پێشكەوتنەی كە لە وڵاتانی جیهاندا ڕوودەدات.
سەبارەت بە بازرگانی ئەلیكترۆنی، عەبدولساحب ڕوونیكردەوە: هەوڵێك هەیە بۆ هێنانی كۆمپانیای (ئەمازۆن) و كۆمپاینای (شی ئەن) بۆ كردنەوەی لق لە عێراق نەك وەك بریكار. زەوی و ژێرخان و كۆگاكان لە نزیك فڕۆكەخانە ئامادەكراون، و وتیشی: هەوڵدەدەین لە داهاتوویەكی نزیكدا پلاتفۆرمی بازرگانی ئەلیكترۆنیمان هەبێت، لە ئێستادا راڤەكردن و ڕەوانەكردنی بۆ دەكرێت.