لیژنەی دارایی: خشتەی بودجە دامەزراندنی تێدا نیە

ناوخۆ
  • 19-03-2025, 12:13
  • +A -A

    بەغداد - INA - محەمەد تاڵبی
    ئەمڕۆ چوارشەممە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند: لە خشتەكانی بودجەدا دامەزراندنی فەرمانبەری تێدا نیە.
    ئەندامی لیژنەكە پەرلەمانتار حسێن موئەنەس، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی  ڕاگەیاند: خشتەی بودجە هێشتا ڕوون نییە سەبارەت بە كاتەكەی، و وتیشی: بڕگەكانی بودجە پرسی هەر زیادكردنێكیان بۆ نمرەی كار هەڵپەساردووە، هەر بۆیەش خشتەكانی بودجە دامەزراندنی فەرمانبەری تێدا نیە.
    رونیشیكردەوە: ئەزموونی بودجەی سێ ساڵە هەم نوێیە و هەم باشە، بەڵام بەهۆی پەككەوتنەوە دواكەوت، جەختیشیكردەوە: ئێمە لەگەڵ پەسەندكردنی بودجەی سێ ساڵە یان پێنج ساڵەین، بە مەرجێك بەرنامەیەكی حكومی بۆ پلانێكی پێنج ساڵە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات لەخۆبگرێت.