
بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستەی كەشناسی وردەكاری پێشبینییەكانی كەشوهەوای وڵاتەكەی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند و پێشبینی باران و بەرزبوونەوەی خۆڵ و دابەزینی پلەكانی گەرما دەكات.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: سبەی پێنجشەممە، كەشوهەوا ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت بە گشتی، هەروەها لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەكانی باكور و باشوور هەور دەبێت، لەگەڵ بارینی بارانێكی سووك و چالاكی بای بەرچاو كە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ لە چەند شوێنێكدا، و پلەكانی گەرما لە سەرجەم ناوچەكانی وڵاتدا كەمدەبێتەوە، مەودای بینینی ئاسۆیی (6-8) كم، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: زۆرترین پلەكانی گەرما بۆ سبەی پێنجشەممە، لە بەغدا 26، نەجەفی ئەشرەف و بابل و دیوانیە 27، دهۆك 19، سلێمانی 17، واست، موسەننا و بەسرە 29.
رونیشیكردەوە: كەش و هەوای ڕۆژی هەینی بەشێوەیەكی گشتی ساماڵ بۆ هەور دەبێت، ئاسمان هەور دەبێت لە ناوچەی باكور، لەگەڵ پەرشوبڵاوی بارانێكی سووك بەتایبەت لەسەر بەرزاییەكان. هەروەها لە بەشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەكە هەور دەبێت، لەگەڵ بارانێكی كەم. پلەكانی گەرما چەند پلەیەك لە سەرتاسەری وڵات دادەبەزن، لەگەڵ بینینی ئاسۆیی 8-10 كم و 5-7 كیلۆمەتر لەكاتی باراندا.
راشیگەیاند: كەش و هەوای ڕۆژی شەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە سەرتاسەری وڵات و هەور دەبێت لەسەر بەرزاییە شاخییەكان لە ناوچەی باكور و لە بەشەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەی باشوور لەگەڵ بارینی پەرش و بڵاوی باران لەوێ، هەندێكجار ڕەشەبا، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوە دەبن لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور و كەمێك كەمدەبێتەوە لە ناوچەی باشوور، بینینی ئاسۆیی: (6-8) كم دەبێت.
رونیشیكردەوە: رۆژی یەكشەممە، كەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور لە سەرتاسەری وڵات، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكوور هاوشێوە دەبن، لە ناوچەكانی باشووریش كەمێك بەرزتر دەبن.