مەشهەدانی و عامری باس لە گرنگترین ئەو یاسایانە دەكەن كە پەرلەمان هەوڵی پەسەندكردنی دەدات

سیاسی
  • 19-03-2025, 10:48
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران مەحمود مەشهەدانی، لەگەڵ سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری، تاوتوێی گرنگترین پرۆژە یاساكانی كرد كە پەرلەمان هەوڵی پەسەندكردنی دەدات.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: رۆژی دووشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران مەحمود مەشهەدانی، پێشوازی لە سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری كرد،و لە دیدارێكدا باس لە دۆسیەی سیاسی و پێشهاتەكانی گۆڕەپانی عێراق و ئاستەنگەكانی بەردەم عێراق و هەڵبژاردنەكانی داهاتوو كرا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هەر لە دیدارەكەدا  هەردوولا باسیان لە شایستە دەستوورییەكان و ڕۆڵی كوتلە سیاسییەكان كرد لە دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەراندا. هاوكات لە باسیان لە گرنگترین پڕۆژە یاساكان كرد كە ئەنجومەن هەوڵدەدات پەسەندی بكات و دەنگیان لەسەر بدات لە ماوەیەی كە ماوەتەوە لە خولی یاسادانانیدا.
    رونیشیكردەوە: مەشهەدانی گوێی لە بۆچوونەكانی عامری گرت سەبارەت بەو بابەتانەی لە گۆڕەپانی عێراقدا وروژێنراون، لەنێویاندا هەڵبژاردنی پەرلەمانی داهاتوو.
    هەر بە گوێرەی بەیاننامەكە، هەردوولا رێككەوتن لەسەر كاركردن بۆ ڕەتكردنەوەی پڕۆژەكانی دابەشكردن و چڕكردنەوەی هەوڵە سیاسییەكان بۆ بەهێزكردنی یەكڕیزی و ڕەتكردنەوەی تایفەگەری، و درێژەدان بەو پڕۆژانەی كە داوای یەكڕیزی نیشتمانی و دروشمی (هێزمان لە یەكڕیزیماندایە) دەكەن، هاوكات هەردوولا بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كرد لەسەر ئاستەنگەكانی بەردەم عێراق بەگشتی و ئەنجومەنی نوێنەران بەتایبەتی.