عامری ستایشی كار و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری دەكات

سیاسی
  • 19-03-2025, 10:36
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر هادی عامری، لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایق زێدان، تاوتوێی بارودۆخی گشتی و پێشهاتەكانی ئێستای كرد، و هاوكات ستایشی كار و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی كرد.
    نوسینگەی عامری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ  ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: ئەمینداری گشتی رێكخراوی بەدر هادی عامری ، بە ئامادەبوونی دەستەی سەركردایەتی ڕێكخراوەكە، لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایق زێدان كۆبووەوەو تیایدا  پێداچوونەوە بە دۆخی گشتی و پێشهاتەكانی ئێستا و كارە دادوەرییەكان كرا.
    ئاماژەی بەوەشكرد: عامری و شاندی یاوەری ستایشی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و ڕۆڵی لە پشتیوانیكردن و چەسپاندنی پرۆسەی دیموكراسی لە وڵاتدا كرد.