
بەغداد - INA
رابەری رەوتی نیشتمانی شیعی سەید موقتەدا سەدر، هۆشداری دا لە گەیشتنی قەوارەی زایۆنی بۆ سنورەكانی عێراق.
سەید سەدر لە تویتێكدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێكس، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كردووە، دەڵێت: ئێمە دەمانزانی و هۆشداریمان دەدا لەوەی كە دۆخەكە چی بەدوای خۆیدا دەهێنێت لە غەززە و شوێنەكانی تر، بوونی دوژمنی زایۆنیی لە ناوچەكەدا هیچ دەرئەنجامێكی باش بەدوای خۆیدا ناهێنێت.
تەئكیدیشیكردەوە: بارودۆخی ئێستا جارێكی تر دەبێتە هۆی فرۆشتنی فەلەستین، ڕێگە بە زایۆنی دەدات بە ئاسانی درێژبێتەوە بۆ ناو خاكی ئیسلامی و عەرەبی، بۆ ئەوەی ئیسرائیل بتوانێت بگاتە سنوورەكانی عێراق.
لە خوارەوە دەقی تویتەكە دەخەینەڕوو: