ئاسایشی هەولێر ده‌ستی به‌سه‌ر بڕێك ماده‌ی هۆشبه‌ردا گرت

ئەمنی
  • 18-03-2025, 22:06
  • +A -A

    هه‌ولێر -INA

    ئەمڕۆ سێشەممە ، ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، لە شاری هەولێر دەستمان بەسەر بڕی ( 3 کێلۆ گرام) ماددەی هۆشبەردا گرتووە و دوو تۆمەتباریشیان لەسەر ئەو ماددە هۆشبەرە دەستگیر کردووە.

    له‌راگه‌یندراوێكی ئاسایشی هه‌ولێركه‌ كۆپییه‌كی ده‌ستی ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی(INA ) كه‌وتووه‌ تێیدا هاتووه‌ ، دەستیان بەسەر سێ کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرتووە سێشەممە 18ـی ئاداری 2025، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاوی  کردەوە، دوای بە دواداچوونی هێزەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان و بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر ،دوو تۆمەتباریان بەناوەکانی (ح ، أ ، ع) و ( ج ، ح ،خ ) دەستگیر کرد.

    ئاسایشی هەولێر ئاشکرای دەکات، یەکێک لە تۆمەتبارەکان خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستانە، لە کاتی دەستگیر کردنیاندا دەستیان بەسەر (سێ کیلۆ گرام) ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ و مەریجوانەدا گرتووە کە بەشێوەی شاراوە لە ناو ئۆتۆمبێلەکەیان حەشاریان دابوو تاکو دەربازی ناو شاری هەولێری بکەن.