
بەغدا - INA
ئه مڕۆ دووشەممە ئەنجومەنی وەزارەی بۆ ئابووری وەزارەتی بازرگانی راسپاردووە بەدواداچوون بۆ تۆمارکردنی کۆمپانیاکانی هاورده کردنی بەڕهەمی خۆراکی بکات و پێشنیاری درێژکردنەوەی قەدەغەکردنی هاوردەی شەربەت و خواردنەوە گازییەکان و شیرینی بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە کرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەن کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە "فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی نۆیەمی ئەنجومەنی وەزارەی بۆ ئابووری کرد، کە لە بینای ئەنجومەن بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیری پلاندانان، وەزیرانی بازرگانی و کشتوکاڵ و پیشەسازی، ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران، پارێزگاری بانکی ناوەندی وسەرۆکی دەستەی پارەپاسەوانەکان و جێگری وەزیری نەوت و جێگری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنانی نیشتمانی و ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ کاروباری ئابووری”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "ئەنجومەن تاوتوێی ئەو بڕگانەی لە بەرنامەی کارەکەیدا کردووە و بڕیاری پێویستی لەبارەیانەوە داوە، بڕیاریدا وەزارەتی تەندروستی ئەرکی پێشکەشکردنی ڕاپۆرتێک لەسەر داواکارییەکانی بەشێک لە کۆمپانیاکانی تورکیا سەبارەت بە باجی دارایی قەرزاریان لەلایەن وەزارەتەوە ڕابسپێرێت، هاوکات هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی سەبارەت بەو داواکاریانە. پێویستە باجەکان لەسەر بنەمای ئەو کارانە بێت کە تەواوکراون و پشتگیریان لەلایەن وەزارەتی تەندروستیەوە دەکرێت".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا دووپاتی کردووەتەوە، "لە چوارچێوەی پێداچوونەوەی ساڵانەی بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی شەربەت و خواردنەوە گازییەکان و شیرینیەکان، ئەنجومەنی وەزاری بۆ ئابوری ڕاسپاردەی بۆ ئەنجوومەنی وەزیران کرد بۆ درێژکردنەوەی جێبەجێکردنی بڕیارەکە بۆ ماوەی شەش مانگی دیکە، هاوکات داوای لە بەرهەمهێنەرانی ناوخۆیی کرد کە داواکاری پێشکەش بکەن بۆ پاراستنی بەرهەمە نیشتمانییە وەرگیراوەکان، بە پێی یاسای پاراستنی بەرهەمە عێراقییەکان ژمارە (11) لە 2010، وەک هەموارکردنەوەی بەرهەمەکانی عێراق".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەنجومەن وەزارەتی بازرگانی راسپارد بەدواداچوون بۆ تۆمارکردنی ئەو کۆمپانیایانە بکات کە بەرهەمی خۆراکی هاوردە دەکەن، و دڵنیابن لەوەی کە دابینکەرانی دەرەوەی عێراق باوەڕپێکراون و پابەندن بە ستانداردە تەندروستییەکان، هەروەها سیستەمی پشکنین و چاودێری توند جێبەجێبکەن".
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەنجومەن بڕیاریدا وۆرکشۆپێک ئەنجامبدات کە وەزارەتی ئابووری لە وەزارەتەکانی دەرەوە و بازرگانی لەخۆبگرێت، جگە لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان، بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕێککەوتنی TIFA و گفتوگۆکردن لەسەر میکانیزمەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا، بە لەبەرچاوگرتنی بەرژەوەندی نیشتمانی و لە چوارچێوەی بەرژەوەندییە هاوبەشەکاندا، بەتایبەتی سەبارەت بە ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا".