تێهەڵچوونەوە سزای جەویە و یاریزانی زەورا پەسەند کرد

وەرزش
  • 17-03-2025, 20:47
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی تانەدان لە یەکێتی تۆپی پێی عێراق چەند بڕیارێکی پێشووی لیژنەی بنەما لەدژی قووە جەویە و یاریزانێکی یانەی زەورا پەسەند کرد.
    لە ڕاگەیەندراوێکی لیژنەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژەی بەوەکردووە، "ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەکە تاوتوێی ئەو داوایە تانەیان کردووە کە لەلایەن تیمی قووە جەویە پێشکەش کراوە".
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە، "لیژنەی تانەدان بڕیاریدا بە سزادانی قووە جەویە بە بڕی 25 ملیۆن دیناری عێراقی، هەروەها قەدەغەکردنی چوونە ناو یاریگاکانی کابۆ عەلی مالیکی تا کۆتایی وەرزی ئێستا"، ئاماژە بەوەکراوە "حەسەن عەبدولکەریم (قوقیە) یاریزانی یانەی زەورا بە سزای یەک یاری و غەرامەکردنی 5 ملیۆن دینار سزادرا".
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "لیژنەی تانەدان پێکهاتبوو لە عەبدولحەسەن گاتع وەک سەرۆک و عەبدولکەریم کامیل جاسم وەک جێگری سەرۆک و ئەحمەد خوربات عەبدولسەید و عەباس عەبدولحسێن حەمید وەک ئەندام".