سەرۆکی لوبنان سوپاكەی ڕاسپاردووە بۆ وەڵامدانەوەی سەرچاوەکانی ئاگر لە سنوورەکانەوە

جیهانی
  • 17-03-2025, 20:21
  • +A -A

    بەدواداچوون - INA
    ئەمرۆ دووشەممە جۆزێف عەون، سەرۆکی لوبنان جەختی لەوە کردەوە کە دۆخی سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باکوری ڕۆژهەڵات ناتوانرێت بەردەوام بێت و تەحەمول ناکرێت،و سوپاكەی ڕاسپاردووە وەڵامی سەرچاوەکانی ئاگرەکە بدەنەوە.
    عەون لە لێدوانەکانیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدوایداچوو ، وتی: ئەوەی لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باکووری ڕۆژهەڵات ڕوودەدات ناتوانێت بەردەوام بێت، ئێمەش بەردەوامییەکەی قبوڵ ناکەین.
    ئاماژەی بەوەشکرد، "سوپام ڕاسپاردووە وەڵامی سەرچاوەکانی ئاگرەکە بدەنەوە".