
بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان، محەمەد شیاع سودانی ، لەگەڵ ئەفسەر و خوێندکاران لە کۆلێژی پۆلیس بەشداری لە ژەمێکی ئیفتار بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان كرد .
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە: " محەمەد شیاع سودانی ، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان، بەشداری ژەمی ئیفتاری لەگەڵ ئەفسەران و خوێندکاران لە کۆلێژی پۆلیس بۆ مانگی پیرۆزی ڕەمەزان كرد".