سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە سابیئەی مەندائی و ستایشی دەستگرتنیان بە یەکێتی نیشتیمانیەوە دەکات

سیاسی
  • 17-03-2025, 19:44
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە د.لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق ، پیرۆزبایی لە سابیئەی مەندائی و ستایشی دەستگرتنیان بە یەکێتی نیشتیمانیەوە كرد.
    ڕەشید لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی (X)، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدوایداچوو تیایدا هاتوە: "پیرۆزبایی گەرمی خۆمان ئاراستەی رۆڵەکانی گەلەکەمان لە سابیئەی مەندائی دەکەین بەبۆنەی گەڕانەوەی جەژنی (برۆنایا)، هیوادارین جەژنێکی پڕ لە خۆشی و شادی بێت لەسایەی ئارامی و ئۆقرەیی و ئاشتیدا لە وڵاتمان".
    ئاماژەی بەوەشکرد : "لەم بۆنەیەشدا جارێکیتر پشتیوانی خۆمان بۆ رۆڵەکانی ئەم پێکهاتە خۆشەویستە دوپات دەکەینەوە و دەستخۆشیان لیدەکەین بۆ بەشداریکردنی کارایان بە چالاکیە جۆراوجۆرەکان و رۆشنبیریان لە سەرجەم کایەکانی مێژوی وڵاتەکەماندا و دەستگرتنیان بە یەکێتی نیشتیمانیەوە".