
بەغدا –INA
ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە پێکهاتەی سابیئە مەندائی كرد، بەبۆنەی جەژنی خولیقەت (برۆنا)"ـەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە:"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە پێکهاتەی سابیئە مەندائی كرد، بەبۆنەی جەژنی خولیقەت (برۆنا)"ـەوە و داوا لە خوای گەورە دەکات بە خێر و خۆشی بیگێڕێتەوە بۆیان، و گەلی عێراقی شەرەفمەند بە هەموو پێکهاتەکانییەوە لە ئارامی و سەقامگیریدا بن"
لە بەیاننامەكەدا هاتوە : "بەڕێزیان جەختی لەسەر گرنگی ئەوە کردەوە کە هەموو پێکهاتەکانی گەلەکەمان لە پێکەوەژیان برایانە و سەقامگیری کۆمەڵایەتیدا دەژین، و پەیوەستن بە عێراق وەک نیشتیمانێکی یەکگرتووەوە کە هەمووان لەخۆدەگرێت".