
بەغدا –INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە ڕێگەی ڤیدیۆکۆنفرانسەوە، خزمەتگوزاری وێستگەی مامناوەند بۆ کارتی نیشتمانی لە دەسەڵاتی خانەنشینی نیشتمانی و بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەی تاوان کردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە:"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، دەگاتە وەزارەتی ناوخۆ و لەڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە، وێستگەی مامناوەند بۆ کارتی نیشتمانی لە دەستەی خانەنشینی نیشتمانی و بەڕێوەبەرایەتی بەڵگەی تاوان دەکاتەوە، کە دەبێتە جێگرەوەیەکی کۆتایی بۆ پرۆسەی ڕەسەنایەتی".