ئیسپانیا ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریکردن لە پەرەپێدانی کەرتی وزە لە عێراق ڕادەگەیەنێت

ئابوری
  • 17-03-2025, 17:27
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری کارەبا، زیاد عەلی فازیل، جەختی لە گرنگی دەستبەسەرداگرتنی دەرفەتە بەردەستەکان کردەوە بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی پەرەپێدان و مۆدێرنکردنی ژێرخانی کەرتی وزە، هاوکات باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ بەشداریکردن لە پەرەپێدانی کەرتی وزەی عێراق ڕاگەیاند.
    لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبادا- کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە- تێیدا هاتووە "زیاد عەلی فازیل وەزیری کارەبا پێشوازی لە ئەلیشا ڕیکۆ باڵیۆزی ئیسپانیا لە عێراق کرد ، و لەگەڵ ئەودا باسی لە ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بواری وزەدا کرد ".
    باڵیۆزی ئیسپانیا خواستی کۆمپانیاکانی وڵاتەکەی دەربڕی کە تایبەتمەندن لە وزەی نوێبووەوە بۆ ئەوەی لە عێراق کاربکەن، جەختیشی لە ئامادەیی ئەو کۆمپانیایانە کرد بۆ بەشداریکردن لە پەرەپێدانی کەرتی وزە لەڕێگەی پێشکەشکردنی شارەزاییەکانیان و تەکنەلۆژیای سەردەمیانە.
    لای خۆیەوە وەزیری کارەبا پێشوازی لە " ئارەزوی کۆمپانیا ئیسپانییەکان " کرد، هاوکات جەختی لە "گرنگی دەستبەسەرداگرتنی دەرفەتە بەردەستەکان کرد بۆ بەشداریکردن لە پڕۆژەکانی پەرەپێدان و مۆدێرنکردنی ژێرخانی کەرتی وزەی عێراق".
    وەزیر جەختی لەوە کردەوە کە "عێراق هەوڵدەدات هاوبەشییە نێودەوڵەتییەکانی بەهێز بکات بۆ پەرەپێدانی کەرتی وزە، بە شێوەیەک کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ئاستەنگەکانی ئێستا و بەردەوامیی لەم کەرتە گرنگەدا بەدەستبهێنێت".