لە سەرەتای ساڵی 2025 ەوە وەزارەتی کار بڕی 5 ملیار دیناری لە سەرپێچیکارانی چاودێری کۆمەڵایەتی وەرگرتەوە

ناوخۆ
  • 17-03-2025, 14:34
  • +A -A

    بەغدا – INA  - ئامینە سەلامی
    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕایگەیاند، بڕی پێنج ملیار دیناریان لە سەرپێچیکارانی چاودێری کۆمەڵایەتی وەرگرتەوە.
    حەسەن خەوام، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA )ی ڕاگەیاند: "ژمارەی ئەو سەرپێچیکارانەی کە لە دوای پێکهێنانی حکومەتی ئێستاوە تا ئێستا یارمەتییەکانیان ڕاگیراوە، 310 هەزار کەسە".
    ڕوونیشیکردەوە، "نزیکەی 140 ملیار دینار بە پارە لە سەرپێچیکاران بۆ سندوقی پاراستنی کۆمەڵایەتی وەرگیراوەتەوە، هەروەها نزیکەی 180 ملیار دینار بە قیست لە ماوەی 10 ساڵدا لە ڕێگەی سیستەمی ئەلیکترۆنییەوە خەرجکراوە".
    ئاماژەی بەوەشکرد، "پرۆسەی گەڕاندنەوەی پارەکە لە ڕێگەی سیستەمی POS گواسترایەوە، کە لە ساڵی 2024دا 30 ملیار دینار لە ڕێگەی ئەو ئامێرانەوە کۆکرایەوە و لە سەرەتای ساڵی 2025ەوە نزیکەی 5 ملیار دینار لە سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی وەرگیراوەتەوە".