بۆ تاوتوێکردنی کاریگەرییەکانی ڕووداوەکانی سووریا ، لیژنەیەکی پەرلەمانی میوانداری بەرپرسانی باڵای ئەمنی دەکات

سیاسی
  • 17-03-2025, 14:11
  • +A -A

    بەغدا - INA
    لیژنەی ئاسایش و بەڕگریی پەڕلەمان ڕۆژی دووشەممه میوانداری بەڕپرسانی باڵای ئەمنی کرد بۆ تاوتوێکردنی کارەکانی ڕووداوەکانی سوریا.
    لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن لیژنەکە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئاماژەی بەوەکردووە، "لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان میوانداری سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و یاریدەدەری وەزیری ناوخۆ بۆ کاروباری هەواڵگری و بەڕێوەبەری هەواڵگری حەشدی شەعبی کرد بۆ تاوتوێکردنی کاردانەوەی پێشهاتەکانی ئەم دواییەی سوریا و کاریگەرییەکانیان لەسەر ئاسایشی نیشتمانی".
    ئاماژەی بەوەشکرد، "میوانداریکردنەکە لە چوارچێوەی چاودێریکردنی پێشهاتە ئەمنییەکان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی وڵات دێت".