
بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی ، ئەمڕۆ دووشەممە پێشوازی کرد لە وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەکانی تورکیا بەڕێز ئەلپ ارسلان بریقدار .
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە تێیدا هاتووە:"بەڕێزیان جەختی لەسەر پەرۆشی حکومەت کردەوە بۆ پەرەپێدانی هاوکاری هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیا تورکییەکان لە بوارە جیاجیاکاندا، جگە لە هاوکاری لە بواری وزەدا، کە حکومەت کار بۆ هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی دەکات، لەوانە زیادکردنی هاوردەکردنی کارەبا لە ڕێگەی بەسنەوەی هاوبەشەوە، هەروەها ئەوەی پەیوەستە بە پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی ستراتیژی، جگە لە جەختکردنەوە لەسەر پتەوکردنی هاوکاری لە بواری ئاودا، بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی ئاو بۆ عێراق".
بەگوێرەی بەیاننامەکە: "بەڕێز سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ئاماژەی بەوەدا کە حکومەت هەوڵی بەرچاو دەدات بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوت لە هەرێمی کوردستانی عێراقەوە، و ئاماژەی بەوەشکرد کە دانوستانەکان بەردەوامن لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییە بیانییەکان، کە گرێبەستیان لەگەڵ هەرێم کردووە، بەمەبەستی چارەسەرکردنی هەندێک کێشەی تەکنیکی پەیوەست بە دەستپێکردنەوەی هەناردەکردن".