هەڵبژاردەی نیشتیمانی تۆپی باسکە ئامادەکارییەکانی بۆ قۆناغی کۆتایی پاڵاوتنەکانی ئاسیا بەردەوامە

وەرزش
  • 17-03-2025, 12:15
  • +A -A

    بەغدا - INA
    هەڵبژاردەی تۆپی باسکەی عێراق بەردەوامە لە ئامادەکارییەکانی بۆ قۆناغی کۆتایی پاڵاوتنەکانی جامی ئاسیای 2025، کە لە 21 تا 23ی ئەم مانگە لە مەنامە پایتەختی بەحرەین بەڕێوەدەچێت و تیایدا ڕووبەڕووی هەڵبژاردەکانی هیندستان و بەحرەین دەبنەوە.
    ڕاهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانی، ڤازەلین ماتێچ، لە بەیاننامەیەکدا بۆ ڕۆژنامەی سەباح، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدوایدا چوو ڕوونیکردەوە، کە "لیستی کۆتایی یاریزانان هەندێک گۆڕانکاری بەخۆدەبینێ، بەو پێیەی تێکەڵەیەک لە یاریزانانی بەئەزموون و لاو دەبێت، ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵبژاردنی یاریزانان سنووردار دەبێت بۆ ئەو یاریزانانەی کە زۆرترین ئامادەکارییان هەیە لەسەر بنەمای ئاستی ئۆردوگای مەشقەکان".
    بڕیارە سبەی سێشەممە هەڵبژاردەی عێراق بەرەو بەحرەین بەڕێبکەوێت، ئەمەش وەک ئامادەکارییەک بۆ دوو یاریی یەکلاکەرەوەی پاڵاوتنەکان.