
بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە، شاندێکی ئەمنی بە سەرۆکایەتی لیوا عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا ، سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق، گەیشتە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا.
لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە "سەرۆکی ئەرکانی سوپا، لیوا عەبدولئەمیر ڕەشید یارەڵڵا، بە سەرۆکایەتی شاندێکی ئەمنی گەیشتە لیوای دووی ناوچە گرنگەکان، فیرقەی 14ی پیادە، كە بەشێکە لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوا. ".
ئاماژەی بەوەشکرد، "شاندەکە بریتی بوون لە یاریدەدەری ئۆپەراسیۆنەکان و فەرماندەی هێزی وشکانی و سکرتێری هەواڵگری بۆ سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپا".