دادگای تاوانەکانی نەجەف : زیندانی هەتاهەتایی بۆ 3 بازرگانی مادەی هۆشبەر

ناوخۆ
  • 17-03-2025, 11:28
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ڕۆژی دووشەممە دادگای تاوانەکانی نەجەف سزای هەتاهەتایی بەسەر سێ بازرگانانی مادەی هۆشبەر بە تاوانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە دەرکرد.
    دەسەڵاتی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ئاماژەی بەوەکردووە، "تاوانبارەکان بە هەڵگرتنی یەک کیلۆ و سێ سەد و بیست و نۆ گرام حەشیش و مەسیل امفیتامین دۆزراونەتەوە، جگە لە چل و هەشت حەبی مادەی هۆشبەر کە مەبەست لێی بازرگانیکردن و فرۆشتنیان لەنێوان بەکارهێنەران بووە، لەگەڵ دوو تەرازووی ئەلیکترۆنی و کەلوپەلی جۆراوجۆری ماددە هۆشبەرەکان".
    ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو بڕیارە لەسەر بنەمای بڕگەکانی مادەی 28/یەکەم لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و ماددە دەروونییەکان ژمارە 50ی ساڵی 2017 لە دژی ئەوان دەرچووە".