
هەولێر -INA
ئێوارەی ئەمڕۆ يه‌كشه‌ممه" نێچیرڤان بارزانی" سەرۆکی هەرێمی کوردستان،له‌گه‌ڵ" پاتريك دورێل" باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق کۆبووه‌وه.
سەرۆکایەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : لە كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان و چۆنیەتیی بەهێزکردنی هاوکاريى نێوانيان لە بوارە جیاکاندا تاوتوێ کران، هەروەها ده‌رباره‌ى ڕەوشی گشتیی عێراق و دوایین پێشهاتەکانی ناوچه‌كه، به‌تايبه‌تى سووريا، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : "نێچیرڤان بارزانی " ستایش و پێزانینی خۆی بۆ پشتگیریی بەردەوامی فەرەنسا له هەرێمی کوردستان دەربڕی، هەروەها جەختی لەسەر گرنگیی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانى هه‌ردوولا لە هەموو بوارەکاندا کردەوە.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا "يان برێم"کونسوڵی گشتیی فه‌ره‌نسا له هه‌رێمی کوردستان، ئاماده بوو. لای خۆیەوە، باڵیۆزی فەرەنسا وێڕاى به‌بيرهێنانه‌وه‌ى قوربانييانى كيميابارانكردنى هه‌ڵه‌بجه، دووپاتی کردەوە کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان و عێراق، هەروەها ستایشی ڕۆڵی هه‌ردووكيانى لە پاراستنی سەقامگیری لە ناوچه‌که‌دا کرد.