
بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد شیاع سودانی " سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران،جەختی کردەوە کە کۆمەڵکوژی هەڵەبجە و ڕاپەڕینی شەعبانییە و ئەنفال و قوربانیانی گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە منداڵان و ژنان، کە دەزگا سەرکوتکارەکان و ڕژێمی دیکتاتۆری بە خوێنێکی سارد بەرامبەر بە گەل ئەنجامیان داوە، یەکێکە لە ناشیرینترین پێشێلکارییەکانی سەردەم لەسەر دەستی ئەو ڕژێمەی کە هەندێک کەس هەوڵی جوانکردن و بەرگری لێکردنی دەدەن.