
به‌غداد - INA
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه "محمد شیاع سودانی" سه‌رۆكی وه‌زیران،ڕەزامەندی لەسەر پێدانی ڤیزای به‌خۆڕایی بۆ هاندەرانی كوێتی بۆ هاتنه ناو عێراق دەربڕی ،بۆ ئاماده‌بوون له یاریی تیمه‌كه‌یان له به‌رامبه‌ر تیمی نیشتمانی عێراق له ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو له چوارچێوه‌ی پاڵاوتنه‌كانی جامی جیهانی 2026.
سەرچاوەیەک بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق (INA) ڕایگەیاند: "محمد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیران، ڕەزامەندی دەربڕی بۆ پێدانی ڤیزای بێ بەرامبەر بۆ هاندەرانی کوێتی بۆ هاتنە ناو عێراق.
سەرچاوەکە ووتیشی: ئەم ڕەزامەندییە بۆ هاتنە ژوورەوەی جەماوەری کوێت بۆ بینینی یارییەکەیان لە بەرامبەر هەڵبژاردەی نیشتیمانی عێراقە بۆ ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو لە خولی پاڵاوتنی جامی جیهانی .2026