
بەدواداچوون-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، بزوتنەوەی (ئەنسارووڵا) ی حوسییەکان ڕایانگەیاند: کە هێرشێکیان بۆ سەر کەشتی فڕۆکە هەڵگری "یوو ئێس ئێس هاری ترۆمان" ئەمریکی و کەشتیە جەنگییەکانی لە باکووری دەریای سوور ئەنجامداوە.
بەپێی وتەی "یەحیا سەریع" وتەبێژی سەربازی حوسییەکان،ئەم هەڵمەتە وەک بەرپەرچدانەوەیە بۆ "دەستدرێژییەکانی ئەمریکا، جەختی کردەوە کە هێزەکانیان دوودڵ نابن لە ئەنجامدانی هێرش بۆ سەر هەر کەشتییەک لە دەریای سوور و دەریای عەرەبیەوە تێپەرن.
وتەبێژەکە ئاماژەی بەوەشدا کە هێزەکانیان 18 مووشەکی بالیستی و مووشەکی باڵدار و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بەکارهێناوە لەم هێرشەدا.
"یەحیا سەریع" هۆکارەکەی خستە پاڵ ئەمریکا کە هێرشێکی بەرفراوانیان ئەنجامداوە بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانیان، و لەو روانگەیەوە وتی هێزەکانی ئەمریکا زیاتر لە 47 هێرشی ئاسمانییان ئەنجامداوە.
وتەبێژی حوسییەکان جەختی کردەوە کە ئەم هێرشە ئاسمانیانەی ئەمریکا نابنە ڕێگر لەبەردەم بەردەوامبوونی چالاکییە بەرگریکارییەکانیان.