
بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پەرۆشی عێراقی دووپاتكردەوە بۆ پاراستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و بەرزكردنەوەی هاوكارییەكان لەسەر ئاستە جیاوازەكان لەگەڵ فەرەنسا، هاوكات لەگەڵ ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆكی فەرەنسا لەسەر هەماهەنگی هاوبەش بۆ بەرزكردنەوەی سەقامگیری و دووركەوتنەوە لە پەرەسەندنی زیاتر لە ناوچەكەدا ڕێككەوت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە ئیمانوێل ماكرۆن سەرۆكی فەرەنسا پێگەیشت، لەو ماوەیەدا سەرجەم دۆسیە و بابەتەكانی بەرژەوەندی هاوبەش تاوتوێ كران.
ئاماژەی بەوەشكرد : هەردوولا هاوڕابوون لەكاتی بانگەوازەكەدا كە تیمێكی دووقۆڵی وادەیەك بۆ سەردانەكەی ماكرۆن بۆ بەغدا دیاری بكات، و گفتوگۆش لەسەر ئەگەری ئەنجامدانی چاپی سێیەمی كۆنفرانسی هاریكاری و هاوبەشی بەغدا بكەن.
ووتیشی : پەیوەندییەكە شایەتی لێكنزیكبوونەوەی بۆچوونەكانی نێوان عێراق و فەرەنسا بوو سەبارەت بە پرۆسەی سیاسی نوێ لە سوریا، كە دەبێت گوزارشت لە فرەچەشنی كۆمەڵایەتی بكات، هاوكات جەخت لەسەر پێویستی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی و كاركردن بۆ گەیشتن بە پرۆسەیەكی سیاسی فرەیی و هەمەلایەنە و گرنگی سەقامگیركردنی لوبنان و بەرزكردنەوەی هەوڵەكان بۆ ئاوەدانكردنەوەی غەززە، پاراستنی ئاگربەست و ڕێگریكردن لە هەر جۆرە هەڵكشانییەك كە ڕەنگە لە ئەنجامدا سەرهەڵبدات، هەروەها جەخت لەسەر پابەندنەبوون بەوەوە كرایەوە.
هەروەها ووتیشی: سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەكە، ڕێككەوتن لەسەر هەماهەنگی هاوبەش كرا بۆ بەرزكردنەوەی سەقامگیری و دووركەوتنەوە لە پەرەسەندنی زیاتر، هاوكات جەخت لەسەر گرنگی دۆزینەوەی چارەسەرێكی ئاشتیانە بۆدۆسیەی ئێران و مەترسی نەكردن لە پەرەسەندن و پێویستی چارەسەركردنی ناكۆكیەكان لە ڕێگەی دیالۆگەوە كرایەوە.
سەرۆك وەزیران جەختی كردەوە بەگوێرەی بەیاننامەكە : پەرۆشی عێراق بۆ بەردەوامیكردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و بەرزكردنەوەی هاوكارییەكان لەسەر ئاستە جیاوازەكان، بەتایبەتی لەبوارەكانی ئابووری و ڕۆشنبیری، ئاماژەی بە ئەو پڕۆژە گرنگانەی كە كۆمپانیا فەرەنسییەكان ئەنجامی دەدەن، و ئەگەری فراوانكردنیان لەژێر ڕۆشنایی سەردانەكەی داهاتووی سەرۆكی فەرەنسا بۆ عێراق.
لای خۆیەوە سەرۆك ماكرۆن خواستی وڵاتەكەی بۆ درێژەدان بە هاوكاری لەگەڵ عێراق لە بوارە جیاجیاكاندا دووپاتكردەوە، جەختیكردەوە"ئامادەیی فەرەنسا بۆ هەماهەنگی لەگەڵ عێراق لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو تەحەدایە جیهانییەی كە دروستی دەكات و مەترسی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی، لە هەمان كاتدا ستایشی ڕۆڵ و هەوڵەكانی عێراقی كرد لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.