عێراق پێشوازی لە ڕێككەوتنی ئاشتی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دەكات

سیاسی
  • 15-03-2025, 15:14
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دەرەوە پێشوازیی عێراقی لە ڕێككەوتنی ئاشتی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دەربڕی.
    وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و  ڕایگەیاندووە  : وەزارەتی دەرەوە پێشوازی كۆماری عێراق بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی مێژوویی ئاشتی لە نێوان كۆماری ئازەربایجان و كۆماری ئەرمینیا دەردەبڕێت، جەختیشی لەوە كردووەتەوە كە ئەم ڕێككەوتنە نوێنەرایەتی هەنگاوێكی گەورەیە بەرەو بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەی قەوقاز و هیوادارین كە بەشداری بكات لە بنیاتنانی ئایندەیەكی باشتر بۆ گەل ئازەربایجان و ئەرمینیا.
    وەزارەتەكە ئەو هەوڵە دیپلۆماسیانەی بەرز نرخاند كە بەشداربوون لە گەیشتن بەم دەستكەوتە گرنگە، بەو هیوایەی ئەم ڕێككەوتنە ببێتە سەرەتای سەردەمێكی نوێی پەیوەندی دۆستانە و هاوكاری بەرهەمدار لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا، هەروەها دەرفەتەكانی پێكەوەژیانی ئاشتیانە و گەشەپێدانی بەردەوام لە ناوچەكەدا بەرز بكاتەوە.