
بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە عەبدولەتیف جەمال ڕەشید سەرۆك كۆمار لەگەڵ ئەسعەد شیبانی وەزیری دەرەوەی سوریا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات وڕێگەكانی بەركردنەوەیان تاوتوێ كرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك كۆمار لە بەیاننەمەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ڕایگەیاندووە: سەرۆك كۆمار لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی سووریا بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری كاروباری دەرەوە فواد حسێن كرد.
ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانەی كۆبوونەوەكەدا هەردوولا پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی برا و پێشهاتەكانی ئێستای ناوچەكەیان تاوتوێكرد.