
بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكات پلەكانی گەرما كەمێك دابەزن لە دووشەممەی داهاتووەوە.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوەكردووە : سبەی یەكشەممە، كەشوهەوا لە هەندێك ناوچەی باشووردا بەشێوەیەكی گشتی ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن بەگشتی، ئاماژە بۆ ئەوە دەكات بەرزترین پلەكانی گەرما بەم شێوەیەن: سلێمانی 24، دهۆك 25، هەولێر 27، بەغدا، كەركوك، دیالە، ئەنبار، و كەربەلای پیرۆز 28، و نەینەوا، نەجەف ئەلئەشرەف، موسەننا، و زیقار، میسان، دیوانیە، واست، بابل، سەڵاحەدین 29، بەسرە 30.
رۆژی دووشەممە كەشوهەوا لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور نیمچە هەور دەبێت و لە ناوچەكانی باشووریش ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی باكور و ناوەڕاست كەمێك دادەبەزن و لە ناوچەكانی باشوور نزیك دەبێتەوە.
سێشەممەی داهاتوو كەش و هەوا بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش لە ناوچەی باكور كەمێك دادەبەزن و لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور نزیك دەبنەوە.
كەش و هەوای چوارشەممەی داهاتوو نیمچە هەور دەبێت، پلەكانی گەرماش لە ناوچەی باكوور هاوشێوە دەبن و لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشووریش كەمێك بەرزتر دەبن.