سه‌ید حەکیم: عێراق هەوڵی زیاتر دەدات لە بوارەکانی ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاری و بیناسازی

سیاسی
  • 14-03-2025, 23:47
  • +A -A

    بەغدا - INA

    سەرۆکی ڕەوتی حیکمه‌ی نیشتمانی سه‌ید عەمار حەکیم دووپاتیکردەوە کە عێراق هەوڵی زۆر دەدات لە بوارەکانی ئاوەدانکردنەوە و خزمەتگوزاری و بیناسازیدا.

    نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌ید حەکیم لە راگه‌یندراوێكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌، "ئێوارەی ئەمڕۆ لەگەڵ فابیان بۆسارد، سەرۆکی سەنتەری کاروباری سیاسی و دەرەوە لە فەرەنسا کۆبووینەوە و پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکەمان تاوتوێ کرد".

    به‌گوێره‌ی راگه‌یندراوه‌كه‌ سه‌ید حەکیم ئاماژەی بە "گرنگی سەقامگیری ناوچەکە وەک پێشمەرجێک بۆ سەقامگیری جیهانی" کرد، جەختی لەسەر "پێویستی گفتوگۆ و یەکخستنی ڕۆڵەکان لە نێوان وڵاتانی ناوچەکە بۆ گەیشتن بە سەقامگیری خوازراو" کرد.

    سه‌ید حه‌كیم داوای کرد "گفتوگۆ لە سوریا، وێڕای جەختکردنەوە لەسەر ڕێزگرتن لە تایبەتمەندییەکانی وڵات و واقیعی دیمۆگرافی"، ئاماژەی بەوەشکرد، "عێراق هەوڵی بەرچاو دەدات لە بوارەکانی ئاوەدانکردنەوە، خزمەتگوزاری، و بیناسازی، دوای بەدەستهێنانی سەقامگیری لەسەر چەند ئاستێک، لەوانە سیاسی، ئەمنی، و کۆمەڵایەتی. ئەم سەقامگیرییە دەرفەتی پێشخستنی ئەولەویەتەکانی قۆناغی ئێستا و داهاتووی ڕەخساندووە، کە بریتییە لە پێشخستنی واقیعی خزمەتگوزاری و گەشەپێدان".