
بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، بریكاری وەزارەتی دەرەوە بۆ كاروباری پلاندانانی سیاسی هیشام عەلەوی، تەئكیدیكردەوە: كە سیاسەتی دەرەوەی عێراق لەسەر بنەمای دەستووری عێراق و بەرژەوەندییە باڵاكانی نیشتمانییە، و وتیشی: پەیوەندی لەگەڵ ئەمریكا هەمەچەشنە و چەندین بوار لەخۆدەگرێت.
لە لێدوانەكەیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)عەلەوی، رایگەیاد: وەزارەتی دەرەوە سیستمی پۆلێنكردن بۆ وڵاتان و باڵیۆزخانەكان بەپێی چەند ئەولەویەتێك دەگرێتەبەر كە بریتین لە تەوەرەكانی سیاسی و ئابووری و بازرگانی و ئەمنی و سەربازی و ڕۆشنبیری و پەروەردەیی و كونسوڵگەری، و وتیشی: پەیوەندییەكان لەگەڵ ئەمریكا لە ئەولەویەتەكانی سیاسەتی دەرەوەی عێراقە، بە لەبەرچاوگرتنی گرنگییەكانیان لە بوارە جیاوازەكاندا.
ئاماژەی بەوەشكرد: پەیوەندییەكان لەگەڵ ئەمەریكا بە هەمەچەشنییەكەی جیادەكرێنەوە، بەو پێیەی لایەنی سیاسی و ئەمنی و سەربازی لەخۆدەگرێت، جگە لە هاوكاریی ئابووری و بازرگانی، هەروەها ڕەهەندی پەروەردەیی و ڕۆشنبیری، جگە لەوەش بوونی ژمارەیەكی زۆر لە رەوەندی عێراقییەكان كە لەوێ نیشتەجێن.
ئاشكاشیكرد: سیاسەتی دەرەوەی عێراق كە لەدوای 2003ەوە دەستی بە شێوەی خۆی كردووە، لەسەر بنەمای ئەو پرەنسیپانەی لە دەستووری ئێستای عێراقدا هاتووە و لەسەر بەها و نەگۆڕە نیشتمانییەكان دامەزراوە، بە گرنگیدان بە گەیشتن بە بەرژەوەندییە باڵاكانی عێراق و پاراستنی گەلەكەی لە هەر زیانێكی ئەگەری.