
بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بۆ هاوتا لوبنانییەكەی نەواف سەلام، تەئكیدیكردەوە: كە عێراق بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتیكردنی گەلی لوبنان، بەتایبەتی لە بواری دابینكردنی سوتەمەنیدا.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە نەواف سەلام سەرۆك وەزیرانی لوبنانەوە پێگەیشت، و تیایدا باسیان لە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و بەدواداچوون بۆ دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە كرد.
بەگوێرەی بەیاننامەكە سودانی، هیوای سەركەوتنی بۆ هاوتا لوبنانییەكەی لە ئەركە نوێیەكانیدا خواست، و جەختیكردەوە: لە پشتیوانی بەردەوامی عێراق بۆ گەلی لوبنان، بەتایبەتی لە بواری دابینكردنی سوتەمەنی، لە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ پشتیوانیكردن لە خۆراگریی لوبنان و بەرزكردنەوەی تواناكانی لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە جۆراوجۆرەكان.
لای خۆیەوە سەلام، جەختی لەسەر پەرۆشی حكومەتەكەی كردەوە بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ عێراق لە ئاست و بوارە جیاجیاكاندا، هەروەها تەئكیدی لە كاری هاوبەش بۆ دابینكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكەدا كردەوە.