لە بەغداد 17 تۆمەتبار بە دۆسیەی جۆراوجۆر دەستگیركران

ئەمنی
  • 19-02-2025, 21:25
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆ، دەستگیركردنی 17 تۆمەتباری بە دۆسیەی جیاجیا لە بەغداد ڕاگەیاند.
    وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: بە هەوڵی ئەمنی و هەواڵگری، یەكەكانی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی ئۆپەراسیۆنی ئەمنی جیاوازیان ئەنجامداوە، وتوانیان 17 تۆمەتبار بەپێی بڕگە یاساییە جیاوازەكان دەستگیربكەن كە بریتیبوون لە دۆسیەی (شەڕ، هەڕەشە، دروستكردنی بینا لەسەر زەویی كشتوكاڵی، لابردنی زیادەرڕۆی، هەڵگرتنی چەك) لە ناوچەكانی (سریدات، حەمیدییە، گەڕەكی بەساتین، گەڕەكی كوفە، وەزیریە، گەڕەكی ئور) لە بەغدا، و هەروەها دەستیان گرت بەسەر (تفەنگێكی كڵاشینكۆف، دەمانچەیەك، 2 مەخزەنی تەقەمەنی، 45 گوللە، ئۆتۆمبێلێكی جۆری سایپا، ماتۆڕسكیلێكی توك توك).
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژەی بەوەشكردووە: لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەكان بۆ پشكنینی ناوچەیی، مەفرەزەكانی فیرقەی پێنجەم توانیان، لە میانەی ئۆپەراسیۆنەكانی پشكنینی ناوچەییدا بە دوای چەكی بێ مۆڵەتدا بگەڕێن لە ناوچەكانی (مەدینە سەدر، سەكلات، گەڕەكی ئور، و حەوت كۆشك)،و دەستیان گرت  بەسەر (2 كڵاشینكۆفی جیاواز، 3 دەمانچە، 10 مەخزەن، 127 فیشەكە، و كەرەستەی دیكە).
    رونیشیكردەوە: تۆمەتباران و ئەو كەرەستانەی دەستیان بەسەردا گیراوە ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون.